ڤاگنه‌ر كۆنترۆڵكردنی شاری باخمووتی راگه‌یاند
K24 - هەولێر:
گروپی ڤاگنەر کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شاری باخمووتی راگەیاند.
یێڤگێنی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی ڤاگنەری رووسی ئاشکرایکرد، دوای 224 رۆژ لە شەڕ و پێکدادان، توانیان شاری باخمووت بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکەن.
سەرۆکی گروپی ڤاگنەر راشیگەیاند، 25ـی مانگ هێزەکانیان شاری باخمووت رادەستی هێزەکانی سووپای رووسیا دەکەن.
لە بەرانبەردا، سێرهی چێرێڤاتی، گوتەبێژی هێزە هاوبەشەکانی ئۆکرانیا هەواڵەکەی رەتکردەوە و جەختیکردەوە، هێشتا شەڕ لە باخمووت بەردەوامە و هێزەکانیان ئەو شارەیان چۆڵنەکردووە.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه غانا مالیار جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، دۆخی با‌خموت خراپه، هێشتا سه‌ربازانیان كۆنترۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی با‌خموت ده‌كه‌ن، له‌وانه ناوچه پیشه‌سازییه‌كان.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.