ئومێد خۆشناو: هەولێر دەبێتە دەستەخوشکی ناشڤێڵ

K24 - هەولێر:
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، شاندێکی بۆردی (sister city) شاری ناشڤێڵ گەیشتوونەتە هەولێر بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی دەستەخوشکبوون لە نێوان هەولێر و شاری ناشڤێڵی ئەمەریکا.
ئەمڕۆ شەممە (20ــی ئایاری 2023)، شاندێکی شاری ناشڤێڵ کە پێکهاتبوون لە جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی شاری ناشڤێڵ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و سەرۆکی بۆردی (sister city) شاری ناشڤێڵ سەردانی هەولێریانکرد، لەو بارەیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە کوردستان24ــی راگەیاند، گفتوگۆی نێوان هەولێر و ناشڤێڵ دەستیپێکردووە بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی هەماهەنگی بە ئامانجی دەستەخوشکبوون.
هەروەها راشیگەیاند، "پرۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، پارساڵ لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ، گفتوگۆی هەموو ئەو بابەتانە کرا لە نێوانمان، ئامانج و نیەتەکانمان ئەوەیە لە ماوەیەکی نزیکدا دەگەینە رێکەوتنی کۆتایی".
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا، ماوەی هەفتەیەک ئەو شاندەی شاری ناشڤێڵ کە لە 20 کەس پێکهاتوون، لە هەولێری پایتەخت دەبن، ژمارەیەک کۆبوونەوە و دیداری گرنگ ئەنجامدەدەن.
ئومێد خۆشناو گوتی: "ئومێد دەخوازین شارەکەمان و هەرێمی کوردستان ببێتە مایەی رەزامەنەدی ئەو شاندە ئەمەریکییە، هەروەها دروتسبوونی بابەتی دەستەخوشکی یەکێکە لە کۆڵەگە ئەساسیەکانی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا".
لەلایەن خۆیەوە، جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی شاری ناشڤێڵ، بە کوردستان24ــی رایگەیاند، ناشڤێڵ ماڵی زۆرینەی خەڵکی کوردە، ئەو شاندە لێرەیە بۆ ئەوەی رێز لە کوردەکان بگرێت، چونکە کوردەکان لە ناشڤێڵ جیاوازیەکی زۆر گەورەیان لە ژیانی ئەمەریکییەکان لەڕووی کلتوورییەوە لەڕووی وزەوە دروستکردووە".
سەرۆکی شارەوانی شاری ناشڤێڵ، گوتیشی: "جێگای دڵخۆشیە شارێکی دەستەخوشکت هەبێت، بۆ ئەوەی رێز لە کۆمەڵگەی کوردی لە ناشڤێڵ بگرین و پەیوەندییەکی نزیک لەڕووی کلتووریی و پەروەردەیی دروستبکەین".
رێککەوتی (21ـی ئایاری 2022)، شاندێکی پارێزگاری هەولێرلە بارەی پرسی دەستەخوشکبوون لە نێوان هەولێر و ناشڤێڵ، سەردانی شاری ناشڤێڵ لە ئەمەریکا کرد.
دوای گەیشتنی شاندەکە بۆ ئەمەریکا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرو به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا وه‌ڵامی زۆر باشیان وه‌رگرتووه و به‌رپرسانی ناشڤێڵیش جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش زۆر جددین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
هه‌روه‌ها گوتی: له یه‌كێك له كۆوبوونهوهكاندا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی شاری ناشڤێڵ به گوتارێك به‌شداربوون و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی ئه‌و شاره به‌و هه‌نگاوه خۆشحاڵبوون و به گه‌رمی پێشوازییان له‌و هه‌نگاوه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاری ناشڤێڵ به‌رده‌وام ده‌بن و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له نێوان هه‌ردوو شاره‌كه دێنه‌ئاراوه، به‌دڵنیاییه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ش ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له سێكته‌ره جیاوازه‌كان بونیات ده‌نێن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان به گشتی، كه له‌گه‌ڵ شارێكی وه‌ك ناشڤێڵ هه‌نگاوێكی له‌مجۆره بنێن.
شاری ناشڤیڵ لە ویلایەتی تێنەسی ئەمه‌ریکایه، كە بە کوردستانی بچووك ناسراوە و ژماره‌یه‌كی زۆری رەوەندی کورد لەو شارە نیشتەجێن و بووەتە جێی سەرنجی بەرپرسانی شاری ھەولێر، بۆ ئەوەی بۆ پێشكەوتنی شارەكەیان سوود لە ئەزموونی ئه‌و شاره وەربگرن.