پاتریارکی کلدانییەکان لە عێراق و جیهان: ملیۆنێک کریستیانی عێراقی دەستەبژێر عێراقیان جێهێشتووە

K24 – هەولێر:
پاتریارکی کلدانییەکان لە عێراق و جیهان، رایدهگهیهنێت، ملیۆنێک کریستیانی عێراقی دەستەبژێر عێراقیان جێهێشتووە، کە هۆکارەکەی بۆ عەقڵیهتی پێکهاتەکان دەگەڕێتەوە و دەیانەوێت دەستبەسەر پێکهاتەی دیکەدا دابگرن.
کاردینال لویس ساکۆ، پاتریارکی کلدانییەکان لە عێراق و جیهان راگەیاند، کریستیانەکان کەسانی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزن و زۆر کاریان بۆ عێراق کردووە، بەڵام پشت بە توانا و لێهاتووییان نابەسترێت.
ههروهها پاتریارکی کلدانییەکان لە عێراق و جیهان گوتی: "هۆکارێکی دیکەی جێهێشتنی عێراق لهلایهن كریستیانهكانهوه بریتییە لە هەڕەشە، رفاندن و ئەو گرژییەیە کە هەیە، لە کاتێکدا هەمووان دەزانن کریستیانەکان کەسانی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزن و زۆرکاریان بۆ عێراق کردووە، لە بواری جیاوازدا وەکو پزیشک و بازرگان و پارێزەر، کێشە گەورەکە ئەوەیە لێرە پشت بە توانا و لێهاتوویی ئەو عێراقییانە نابەسترێت، کە وڵاتەکەی خۆیان خۆشدەوێت و دەیانەوێت خزمەت بکەن".