قاسم ئه‌عره‌جی: پەیوەندییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان زۆرباش و ستراتیژیین

K24 - هەولێر:
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تایبەت بە کوردستان 24 رایگەیاند، پەیوەندییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان زۆرباش و ستراتیژیین، هەروەها هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لە بواری ئەمنیدا لە بەرزترین ئاستدایە.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق راشیگەیاند، بەر لەوەی سەردانی ئێران بکات، لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکیان دەبێت بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاسایشی سنوور.
هاوكات ئه‌عره‌جی راشیگه‌یاند: حكومه‌تی عێراق پابه‌نده به رێككه‌وتننامه‌ی شنگال و ئومێده‌وارین هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر بڕگه گرنگه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال بگه‌ینه رێككه‌وتن و دووپاتیشی كرده‌وه چه‌كداری نایاسایی له شنگال هه‌ن كه ناكۆكن له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه و پابه‌ندینشین به دوورخستنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كان، جگه له پۆلیس و سوپا نه‌بێت.