میدڤیدیڤ گاڵته به ئیلۆن مه‌سك ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: سه‌ردانێكی باخمووت بكه
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا، داوا له ئیلۆن مه‌سك ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی ده‌كات، سه‌ردانێكی باخمووت بكات و دۆخه‌كه به‌چاوی خۆی ببینێ.
كاتێك لیز تره‌س سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا له پۆسته‌كه‌ی لادرا، دیمتری میدڤیدیڤ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا، له تویته‌ر به گاڵته‌جارییه‌وه نووسی: "خوات له‌گه‌ڵ و پیرۆزه ئه‌م دۆڕاندنه".
وه‌ك وه‌ڵام ئیلۆن مه‌سك له تویتێكدا به میدڤیدیڤی راگه‌یاند، "خۆتان له باخمووت تێوه‌گلاند".
دوای كۆنترۆڵكردنی باخمووت له‌لایه‌ن هێزی ڤاگنه‌ره‌وه، میدڤیدیڤ له تویتێكدا به مه‌سك ده‌ڵێت: "پرسیاری باخمووتت له‌من كرد، وه‌ره سه‌ردان بكه و به‌چاوی خۆت ببینه".
پێشتر یێڤگێنی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی ڤاگنەری رووسی ئاشکرایکرد، دوای 224 رۆژ لە شەڕ و پێکدادان، توانیان شاری باخمووت بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکەن.
سەرۆکی گروپی ڤاگنەر راشیگەیاند، 25ـی مانگ هێزەکانیان شاری باخمووت رادەستی هێزەکانی سووپای رووسیا دەکەن.