شوفێران ئاگادار دەکرێنەوە

کامێرای پۆینت تو پۆینت لەم رێگایە دەکەوێتەکار

K24 – سلێمانی

هاتووچۆی سلێمانی شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، لەسەر رێگای سەرەکی تاسڵوجە – سلێمانی، کامێرای چاودێری تیژڕەوی پۆینت تو پۆینت دەکەوێتەکار.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا شوفێرانی پارێزگای سلێمانی و ئەوانەی سەردانی سلێمانی دەکەن ئاگادار دەکەینەوە، کە پرۆژەی کامێرای چاودێری تیژڕەوی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ Point to Point  دەکەوێتە کار.

ئاماژە بەوەشکراوە "وەکو هەنگاوی یەکەم 24 کامێرا لەنێوان تاسڵوجە تا دوکان لە رۆژی یەکشەممە 21ی ئایار تا یەک شەممە 28ی ئایاری 2023 دەچنە قۆناغی تاقیکردنەوە (test) و تیژڕەوی تۆمار دەکەن، بەڵام شوفێرانی سەرپێچیکار سزا نادرێن.

لە رۆژی دوو شەممە 29ی ئایاری 2023ـەوە کاتژمێر 08:00ی بەیانی کامێراکان تیژڕەوی تۆمار دەکەن و شوفێری سەرپێچیکار سزای دارایی بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (79)ی ساڵی 2016 دەدرێت".

هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شوفێران دەکات، "پابەند بن بە مەبەستی پاراستنی خۆتان و بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام و دوورکەوتنەوە لە سزای دارایی".

Fly Erbil Advertisment