له‌تیف ره‌شید و پلاسخارت جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆككۆماری عێراق له دیداری له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیریكردنی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 21ـی ئایاری 2023) له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق پێشوازی له جنین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كردووه و هه‌ردوولا باسی دوایین پێشهات و رووداوه‌كانی عێراقیان كردووه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقدا هاتووه، پلاسخارت له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراق ئاماژه‌ی به راپۆرته‌كه‌ی كردووه، كه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی (18ـی ئایاری 2023)ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی دۆخی عێراق پێشكه‌شیكرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پلاسخارت پشتگیری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ سه‌قامگیری ئه‌منی و ئابووری عێراق و ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی و دابینكردنی پێداویستییه خزمه‌تگوزاری و مرۆییه‌كانی دووپاتكردووه‌ته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه، سه‌رۆككۆماری عێراق به پێویستی زانی پشتوانی له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بكرێت له‌پێناو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی گه‌لی عێراق بۆ دابینكردنی ژیانێكی خۆش.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق باسی له‌وه‌شكردووه، به‌شێكی كۆبوونه‌وه و دیداری نێوان سه‌رۆككۆمار و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت بووه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌ت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرسه‌كان، به‌تایبه‌تی پرسی ئاواره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا و ژینگه و كه‌می ئاو له عێراق. هه‌ر له‌و دیداره‌دا دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاو له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ئاوی عێراق به هاوبه‌شی و لێكتێگه‌یشتنی وڵاتانی دراوسێ به پێویست زانراوه.
(پێنجشه‌ممه 18ـی ئایاری 2023) جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق له میانی پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ه‌نده‌ڵی ئیداری و سیاسی هه‌یه و كه‌سانی ناكارا له به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدان، گوتیشی یه‌كێك له كه‌موكوڕی و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئایینده‌ی ئابووری عێراق، پشتبه‌ستنی ئه‌و وڵاته‌یه به نه‌وت، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئابوورییه‌كه‌ی له داهاتوودا بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی و پووكانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی دیكه.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی به به‌راورد به حكومه‌ته‌كانی بیست ساڵی رابردوو، هه‌نگاوی ئه‌رێنی ناوه بۆ له‌نابردنی گه‌نده‌ڵی، گوتیشی له عێراق جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی بووه و زۆرترین خه‌ڵك له‌و كه‌رته كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه‌رتی تایبه‌ت لاواز بێ و رۆڵی له ئابووری و وه‌به‌رهێنانی عێراق نه‌بێت و بێكاری به‌رزببێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، كه هه‌موو عێراقییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، گوتیشی، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌كته‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، چاویان له‌سه‌ر عێراق و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته بێت.