نەتەنیاهۆ: زیاتر لە دوو هەزار ساڵ پێش ئەمه‌ریکا قودس پایتەختی ئیسرائیل بووە

شاری قودس
شاری قودس

K24 – هەولێر:

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر لە هەزار ساڵ پێش فەرەنسا و ئینگلاند، هه‌روه‌ها زیاتر لە دوو هەزار ساڵ پێش ئەمه‌ریکا، قودس پایتەختی ئیسرائیل بووە.

 بنیامین نەتەنیاهو ئاشکراشی دەکات، حکومەتی ئیسرائیل بودجەیەکی تایبەت بۆ بەرەوپێشبردنی قودس تەرخان دەکات.

نەتەنیاهۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " پەیوەندی قووڵی نێوان جووەکان و قودس، پەیوەندییەکە کە لە گەلانی دیکە هاوشێوەی نییە".

ده‌شڵێت: "هەزار و 100 ساڵ پێش ئەوەی لەندەن پایتەختی ئینگلاند بێت ، قودس پایتەختی ئێمە بووە، هەزار و 800 ساڵ پێش ئەوەی پاریس ببێتە پایتەختی فەرەنسا و دوو هەزار و 800 ساڵ پێش ئەوەی واشنتن دیسی ببێتە پایتەختی ئەمه‌ریکا، قودس پایتەختمان بووە".

نه‌ته‌نیاهۆ گوتیشی: "حکوت بودجە بۆ بەرەوپێش بردنی شاری کۆن و بەهێز کردنی هەموو قودس تەرخان دەکات، ژێرخانی گۆڕەپانی دیواری رۆژئاوا بەهێز بەرەوپێش دەبەین و خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە باشتر دەکەین".