به‌رپرسێكی باڵای رووسیا گیانی له‌ده‌ستدا

K24 – هەولێر:
به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی رووسیا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له وڵاتی كوبا گیانی له‌ده‌ستدا.
پیته‌ر كۆتشیرینكۆ بریكاری وه‌زیری خوێندنی باڵای رووسیا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له كوبا، له‌ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. (هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای رووسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه).
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، پیته‌ر له‌نێو فڕۆكه‌دا ته‌ندروستی تێكچوو، كاتێك به‌یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی كوبایان كردبوو، له‌كاتی دابه‌زینی فڕۆكه‌كه، پزیشكان هه‌وڵیاندا گیانی پیته‌ر رزگاربكه‌ن، به‌ڵام بێسوود بوو.
پیته‌ر كۆتشیرینكۆ له‌ساڵی 2020ـه‌وه پۆستی جێگری وه‌زیری خوێندنی باڵای رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌مڕۆ له‌ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.