پارتی و زه‌حمه‌تكێشان له‌باره‌ی پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه
K24- هه‌ولێر:
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی كرد، سه‌رۆكی شاندی پارتی ده‌ڵێت، حزبی زه‌حمه‌تكێشان رۆڵ و پێگه‌ی سیاسی به‌هێزیان له كوردستاندا هه‌یه.
جه‌عفه‌ر ئیمێنكی سه‌رۆكی شاندی پارتی له‌میانەی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند، زه‌حمه‌تكێشان حزبێكی سەرەکی ئه‌م هه‌رێمه‌ن، رۆڵ و پێگه‌ی سیاسی به‌هێزیان هه‌یه.
ئیمێنكی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، تاووتوێی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانمان كرد، كه په‌یوه‌ستن به پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی شاندی پارتی گوتی: "ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان له حزبی زه‌حمه‌تكێشان هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، بۆچوونی حزبی زه‌حمه‌تكێشان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌مه پرسێكی نیشتمانییه، ده‌بێت لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی خۆیان هه‌بێت لەمبارەیەوە".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر كێشه‌ش هه‌بێت، ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردن هه‌یه و گرژییه‌كانی ئەمڕۆی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نابێت".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تێشانی كوردستان رایگه‌یاند، ئامانج له‌و كۆبوونه‌وانه، دروستكردنی كۆده‌نگی نیشتمانییه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن.
راشیگه‌یاند، بۆچوون و تێبینییه‌كانمان گه‌یانده لای برایانمان له پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌ر كێشه‌ك هه‌بێ، ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی حكومه‌ت چاره‌سه‌ر بكرێ، گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی یه‌كێتی بۆ ناو حكومه‌ت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌منی و داراییه‌كان هه‌نگاوی باشن، ئەمانە په‌یوه‌ندییان به ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه.
گوتی: "پشتگیری له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شداربن له داڕشتنی نه‌خشه‌ی سیاسی وڵات، ناكرێت كۆبوونه‌وه‌كان ته‌نیا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی كورت بكرێنه‌وه".
هۆشداریشیدا، كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه، ئێمه كه‌وتووینه‌ته ژێر فشار، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا نه‌كرێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌كەوێته ژێر فشار و كۆمه‌ڵێك پرسیاری جددی، چونكه ئه‌گه‌ر بكه‌وینه بۆشایی ده‌ستووری، كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
