گه‌وره مافیایه‌كی ئیسرائیلی هه‌وڵی تیرۆركردنی درا

K24 - هەولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شاری ناتانیای له كه‌ناری فه‌ڵه‌ستین هه‌ژاند و هێزێكی گه‌وره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیلیش ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه، كه ترسیان له بوونی كرده‌یه‌كی خۆكوژی هه‌بوو.
راپۆرته هه‌واڵییه‌كانی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان روونبووه‌ته‌وه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز شاری ناتانیای هه‌ژاندووه و ئامانجی تیرۆركردنی یه‌كێك له مافیا ئیسرائیلییه‌كان بووه.
راپۆرته هه‌واڵییه ئیسرائیلییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی درۆنێكه‌وه بووه، كه هه‌وڵی داوه بچێته ناو ئه‌و هوتێله‌ی مافیا ئیسرائیلییه‌ی تێدا جێگیر بووه.
راپۆرته هه‌واڵییه ئیسرائیلییه‌كان هیچ لایه‌نێكیان به هه‌وڵدان بۆ ئه‌و ئامانجه تۆمه‌تبار نه‌كردووه، به‌تایبه‌ت كه تا ئێستا دڵنیا نین، كه ئاخۆ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ململانێی ناو خودی مافیاكان بووه، یانیش هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل بووه بۆ له‌ناوبردنی مافیاكه، كه هێشتا ناو و باری ته‌ندروستی له‌دوای هه‌وڵی تیرۆكردنی ئاشكرا نه‌كراوه.