داوای کۆبوونەوەی گشتی دەکرێت پێش پەسەندکردنی بودجە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف

K24 - بەغدا:

65 پەرلەمانتار داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە کە پێش پەسەندکردنی بودجە کۆبوونەوەیەکی گشتی بکرێت لەگەڵ لیژنە دارایی.

نەجوە حەمید ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، چەند لایەنێک و فراکسیونێکی ناو پەرلەمان و هەروەها چەند پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ داوایان کردووە کە پێش پەسەندکردنی بودجە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسی بودجە و ئەو گۆڕانکاریانەی لیژنە دارایی کردوویەتی لەناو پرۆژە یاساکە بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونیەک هەبێت پێش ئەنجامدانی کۆبونەوەی گشتی پەرلەمان تایبەت بە تێپەڕاندنی بودجەی 2023.

نەجوە حەمید گوتیشی: تا ئێستا زیاتر لە 65 پەرلەمانتار لە کوتلە و فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمان ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆئەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆببنەوە و ژمارەکە لە زیاد بووندایە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆکار بۆ دواکەوتنی بودجە چونکە بۆ هەر گفتوگۆیەک کە ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران ناویان تۆمار کردووە دوو بۆ سێ رۆژی پێویستە لە بەرانبەریشدا کۆبونەوەی گشتی پەرلەمان تایبەت بە پرسی بودجە دوا دەکەوێت.

Fly Erbil Advertisment