تورکیا بارەگاکانی پەکەکە لە خانەسۆر بۆردومان دەکات

K24 – دهۆک

فڕۆکەکانی تورکیا بارەگایەکی پەکەکەیان لە سنووری کۆمەڵگەی خانەسۆری سنووری شنگال بۆردومان کرد و زیانی گیانی لێکەوتەوە.

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەی کردووەتە ئامانج و سێ کوژراوی لێ کەوتووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایاری 2023 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەی لە گوندی (چوومو- خەلەف)ی سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ چەکدار کوژران.

.