سه‌فییه سوهێل وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌تی عێراق ده‌بێته باڵیۆز له سعوودیه

K24 – هەولێر:
به فه‌رمانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌فییه سوهێل وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌تی عێراقی ده‌بێته باڵیۆزی عێراق له سعوودیه، فه‌رمانه‌كه‌یش له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌فییه تاڵیب سوهێڵ كه‌سایه‌تی سیاسی عێراق له سعوودیه ده‌بێته باڵیۆزی هه‌ڵسوڕێنه‌ر و رێگه‌پێداروی باڵای عێراق له‌و وڵاته. هه‌روه‌ها له فه‌رمانكه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌ركداربوونی سه‌فییه سوهێل له رۆژی ده‌رچوونی فه‌رمانەكه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
سه‌فیه سوهێل له‌دایكبووی ساڵی 1966ـی شاری به‌غدایه، ساڵی 1968 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی چووه‌ته ئوردن، ده‌ركه‌وتنی له بواری سیاسی له ساڵی 1994ـوه بوو، كاتێك باوكی له نیسانی ئه‌و ساڵه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌واڵگری عێراقی له وڵاتی لوبنان تیرۆر كرا.
یه‌كه‌مین چالاكی سیاسی ناوبراو، به‌شداریكردنی بوو له كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی، كه له تشرينی دووه‌می 1992 له هاوینه‌هه‌واری پیرمام له هه‌ولێر ئه‌نجام درا. له رووی بیروباوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیاوه، سیاسییه‌كی لیبڕاڵ دیموكراسی سه‌ربه‌خۆیه و له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق به‌تایبه‌تی له بابی دووه‌م كه تایبه‌ته به ماف و ئازادییه‌كان رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه. ساڵی 2004 وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت له مێژووی سیاسی عێراقدا، به باڵیۆزی باڵا دامه‌زرا، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو خولی یاسادانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 2005 – 2013 وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بووه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.