توركیا و هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و مێرسین ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هەولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر و شاندێكی وڵاتی توركیا جه‌خت له كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و مێرسین ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی ئایاری 2023)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی باڵای سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن كارانی توركیا، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی شاری مێرسین و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی توركیا-عیراق، كرد.
هه‌ردوولا بیروڕایان له‌سه‌ر شێوازی به‌هێزكردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا ئاڵوگۆڕ كرد.
جه‌خت له‌سه‌ر ئالیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و قه‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نێودەوڵەتی (زێت) درا، كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆسه‌ر فراوانكردنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌بێت.
هاوڕاشبوون له‌سه‌ر كاركردنی جدی بۆ كه‌وتنه كاری هێڵی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و مێرسین، ئه‌وه‌شیان به خاڵی وه‌رچه‌رخان شرۆڤه‌كرد بۆ توند و تۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان. (هه‌روه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی پێدراوه).