له هه‌ولێر سه‌گ په‌لاماری هونه‌رمه‌ندێكی میللی ده‌دات

K24 - هەولێر:
له هه‌ولێر هونه‌رمه‌ندێكی میللی له كاتی ئاودانی باخچه بچكۆڵانه‌كه‌ی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی، سه‌گ په‌لاماری ده‌دا و به سه‌ختی برینداری ده‌كات و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، زیاتر له نیوه‌ی لووتی لێ بووه‌ته‌وه.
رۆژی (دووشه‌ممه 22ـی ئایاری 2023) له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌دێی داره‌توو له هه‌ولێر، هاووڵاتییه‌ك به ناوی كاردۆ كۆیی، كه هاوكات گۆرانیبیێژێكی میللییه، له كاتی ئاودانی باخچه بچكۆڵانه‌كه‌ی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی، سه‌گێك وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، له جۆری سه‌گی پشده‌ری بووه، كه زیاتر بۆ پاسه‌وانی به‌كارده‌هێنرێت، په‌لاماری داوه و به سه‌ختی برینداری كردووه.
كاردۆ كۆیی به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، له ئێستادا به‌گوێره‌ی پزیشكه‌كان، سه‌گه‌كه زیاتر له نیوه‌ی لووتی لێ كردووه‌ته‌وه و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی له سه‌ر و ده‌موچاوی به سه‌ختی بریندار كردووه، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ كراوه و هێشتا دوو نه‌شته‌رگه‌ری دیكه‌یشی بۆ ده‌كرێت، كه یه‌كێكیان بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یه له ژه‌هراویبوونی.
لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەگی کوچە و کۆڵانەکانی هەولێر، شەڵتەرێک بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دروست دەکرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی هەولێرەوە خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکرێت.
گوژمەی دروستکردنی شەڵتەرەکە، 455 ملیۆن دینارە و ڕووبەرەکەشی 49 هەزار مەتر دووجایە، کە دەکاتە 20 دۆنم زەوی و لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە جێبەجێ دەکرێت.
دروستكردنی ئه‌م شه‌ڵته‌ره، مەترسیی گازگرتن و پەلاماردان لەسەر هاووڵاتییان کەم دەکاتەوە و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی هێرشی سەگ بۆ سەر هاووڵاتییان دەگرێت.