ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ماتۆڕسکیلی دا

K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و گفتوگۆی چه‌ند پرسێكی كرد و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، گوته‌بێژی حكومه‌تیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێك له بڕیاره‌كان قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیله.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی ئایاری 2023) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجامدا و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت كرا، كه به‌شێكیان تایبه‌ت بوون به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك.
له‌وباره‌یه‌وه، باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیلی دا، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، كه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا هاتووچۆی ماتۆڕسكیل له رێگا خێراكان قه‌ده‌غه‌یه و ته‌نها بۆیان هه‌یه له گه‌ڕه‌كه‌كان و ناوچه كشتوكاڵییه‌كان هاتووچۆ بكه‌ن.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنی هێڵی به‌رهه‌می ماتۆڕسكیل، هه‌روه‌ها ماوه‌ی سێ مانگیشی دیاریكردووه بۆ تۆماركردنی سه‌رجه‌م ماتۆڕسكیله‌كانی پارێزگاكانی عێراق.
باسم عه‌وادی هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا خه‌رجییه نهێنییه‌كان و ته‌رخانكردنی زیاتر له ملیارێك دینار حه‌شدی شه‌عبی بگرێته‌وه، گوتیشی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا بۆ گواستنه‌وه‌ی حاجیان بۆ ماڵی خوا له وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌جدا، پشت به كۆمپانیا عێراقییه‌كان یان سعوودییه‌كان ببه‌سترێت.