موقته‌دا سه‌در: ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئیمام مه‌هدی لێم ده‌ڕوانن، دوژمنی خودان

K24 – هەولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران، بۆ شه‌ڕی ئایدۆلۆژیا گۆڕا. گوتیشی: " ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئیمام مه‌هدی لێم ده‌ڕوانن، دوژمنی خودان".
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، به‌بۆنه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی باوك و دوو براكه‌ی، سه‌ردانی گڵكۆیانی كرد و له‌وێ رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌م بۆ لای باوكم، به نوێنه‌رایه‌تی ئیمانداران بوو.
هه‌روه‌ها سه‌در راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئیمام محه‌ممه‌د مه‌هدی لێم ده‌ڕوانن، دوژمنی خودان و سه‌ر به ئالی سه‌در نیین.
روونیشیكرده‌وه، نه له ده‌ره‌وه یاخوود ناوه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در، نامه‌وێت وه‌ك گه‌نده‌ڵكاران بم و یاخوود له‌گه‌ڵیان بم.
ده‌شڵێت: "شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران بۆ شه‌ڕی ئایدۆلۆژیا گۆڕا".
ئاشكراشیكرد، كه "گه‌نده‌ڵكاران له‌ده‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن".
رۆژی (27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی، كه ره‌وتی سه‌در له دژی راگه‌یاندنی ئه‌و كابینه‌یه، له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كشانه‌وه.