ئامینە زکری: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە یاسایی کاراکراوەتەوە
K24 - هەولێر:
ئەندامێكی مهكتهبی سیاسی رایدەگەیەنێت، پارتی و یەکێتی هەوڵی رێکكەوتن لەسەر پرسی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان دهدهن. ئاماژەی بەوەشدا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە یاسایی کاراکراوەتەوە.
ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24، کە ژینۆ محەممەد پێشکەشی دەکات، رایگەیاند، دەبێت بنهمای سهرهكی لایەنە سیاسیەکانی ههرێمی كوردستان، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بێت.
هەروەها راشیگەیاند، پارتی بۆ هەڵبژاردن مەرجی هەموو لایهنەکانی دیکەی قبوڵکردووە و پەیوەندیەکانیشی لەگەڵ یەکێتی بەردەوامن و ئامادەیە لەگەڵ یەکێتی رێککەوتنی نوێ بکات.
ئامینە زکری گوتیشی: "ههموو ههوڵێك دهدهین بۆ ئهوهی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئهنجامبدرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، پارتی هەمیشە زۆرینەی خۆی بۆ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بەکارهێناوە، لە پێناو بەرپرسیارەتی مێژووییش زۆر نەرمی نواندووە و مەرجی بەسەر هیچ لایەنێکدا نەسەپاندووە.
جەختی لەوەشکردەوە، بڕیارەکەی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارێکی دەستووری و دامهزراوەیی بوو، هەروەها کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پارتی، تەنها بۆ بەرژەوەندی پارتی نەبوو، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی هەموو لایەنەکان بوو.
روونیشیکردەوە، کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، لیژنەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنرابوو، رای هەموو لایهنەکانی لەسەربوو، کە کۆمیسیۆن کارابکرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، پارتی پێش هەموو لایهنەکان بەرپرسە لە جێبەجێکردنی دەستپێشخەریەکەی سەرۆک بارزانی، هەروەها پارتی بەرپرسە لەوەی بڕیار لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بدات.
لەبارەی پرسی پێکهاتەکان، ئامینە زکری گوتی: "پێکهاتەکان پاشکۆی هیچ حزبێک نیین و نابێت بۆ بەرژەوەندی سیاسی بەکاربهێنرێن.
دوای ئەوەی لە دانیشتنی رۆژی (22ـی ئایاری 2023)ـی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 58 پەرلەمانتار، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی کاراکردەوە، ئەمڕۆ دەقی بڕیارەکە لە وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
لە ژمارە (305)ـی رۆژنامەی "وەقایعی كوردستان" كە رۆژنامەی فەرمی ھەرێمی كوردستانە و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریدەكات، دەقی بڕیاری ژمارە (10)ـی ساڵی 2023ـی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە کە تایبەتە بە بەردەوامبوون و ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی.
رۆژنامەی وەقایعی کوردستان، دەقی بڕیاری پەرلەمانی کوردستانی بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
دوای ئەوەی لە دانیشتنی رۆژی (22ـی ئایاری 2023)ـی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 58 پەرلەمانتار، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی کاراکردەوە، ئەمڕۆ دەقی بڕیارەکە لە وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
لە ژمارە (305)ـی رۆژنامەی "وەقایعی كوردستان" كە رۆژنامەی فەرمی ھەرێمی كوردستانە و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریدەكات، دەقی بڕیاری ژمارە (10)ـی ساڵی 2023ـی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە کە تایبەتە بە بەردەوامبوون و ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی.
دەقی بڕیارەکە لە سێ خاڵ پێکهاتووە کە واژووی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە و لە خاڵی یەکەمی بڕیارەکەدا ئاماژە بە بەردەوامبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی دەکات بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە رۆژی کۆتایی هاتنی ماوەی یەکەمی کارکردنیان لە (23ـی کانوونی یەکەمی 2023)ـەوە.
ئەندامانی بەردەوامبووی ئەنجوومەنەکە پێکدێت لە هەریەکە لە (هەندرێن محەممەد ساڵح، نەهرۆ سەلیم حەنا، رێزان حەمەرەشید کەریم، عەبدولسەمەد خدر عەبدوڵڵا، شێروان زرار نەبی، ئیسماعیل حەمەعەلی عەبدولقادر و سلێمان مستەفا حەسەن).
هەروەها لە خاڵی دووەمی بڕیارەکە ئاماژە بە هەڵبژاردنی هەریەکە لە (عەلی ساڵح مەحمود قادر و کامەران نەشئەت بەکر محەممەد) بە ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی دەکات.
هاوکات لە خاڵی سێیەمی بڕیاری ژمارەی (10)ـی ساڵی 2023ـی پەرلەمانی کوردستان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکات لە رۆژی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان.
رۆژی (21ـی ئایاری 2023)، لەسەر داوای فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانى كوردستان، له بهیاننامهیهكدا كه ئاراستهی گشت ئهندامانى پهرلهمانی کرد، ئاماژەی بەوەکردووە، خاڵێکی دیکە بۆ دانیشتنی رۆژی دووشەممە (22ـی ئایاری 2023) زیادکراوە، ئەویش كاراكردنهوهى ئهنجوومهنی كۆمیسیارانە بۆ ماوهى پێنج ساڵ لە رێکەوتی تەواوبوونی ماوەی یەکەمی لە (23ـی کانوونی یەکەمی 2019).