وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق له‌باره‌ی پیسبوونی ئاوی رووباره‌كان هۆشداری ده‌دات

K24 - هەولێر:
وەزارەتی ژینگەی عێراق پێشبینی ده‌كات، بەهۆی ئەو قەیرانەی ئاوەوە کە چەند ساڵێکە وڵاتەکەی بەدەستیەوە دەناڵێنێت رێژەی پیسبوون و سوێربوونی ئاو لە پارێزگاکانی باشووری وڵات‌دا بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرزببێتەوە.
نزار ئامێدی، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ، کاریگەری لەسەر بڕی ئاوی عێراق هەیە و رێژه‌ی سوێربوون و پیسبوونی ئاو لە پارێزگاکانی بەسرە، موسه‌ننا و زیقار بەرز دەبێتەوە.
به‌پێی دوایین سه‌رژمێرییه فه‌رمییه‌كان، رێژه‌ی هه‌ژاری له پارێزگای به‌سڕه %40 له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا قه‌یرانی ته‌ندروستیش به‌رۆكی %50ـی دانیشتوانه ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته‌كه‌ی گرتووه. كه به‌پێی سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی شاره‌كه، ئاستی تووشبوون به شێرپه‌نجه له هه‌ڵكشاندایه و ساڵانه هه‌زاران كه‌س تووشی ده‌بن و به‌شی هه‌ره زۆریشیان به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كانه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
وه‌لید حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی باشوور ئاشكرایكردووه، ساڵانه دووهه‌زار كه‌س له به‌سره به‌هۆی كاریگه‌ری ده‌رهاویشته‌كانی نه‌وت و گازه ژههراوییهكانهوه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن، ده‌شڵێت، بۆ رێگری له‌م كاره‌ساته، پێویسته حكومه‌ت كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به رێكاره‌كانی پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی و ره‌چاوكردنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان پابه‌ندبكرێن.
له‌لایه‌كی دیكه فازڵ غه‌ڕاوی له كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق هۆشداری له كاره‌ساتی ژه‌هراویبوونی به‌سره ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار رێژه‌ی خوێ له شه‌تولعه‌ره‌ب به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی، ته‌ندروستی و مرۆیی رووبه‌ڕووی خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له زۆربوونی رێژه‌ی خوێ له شارۆچكه‌ی ئه‌بی خه‌سیب و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه هۆكارێكی دیكه‌ی ژه‌هراویبوونی دانیشتوانه.
به‌بڕوای پسپۆڕانی ژینگه، هۆكاری دیكه‌ی وه‌ك ئاوی ئاوەڕۆ، پاشماوەی ماڵان و کارگەکان کە فڕێدەدرێنە ناو رووبارەکانەوە، به‌جۆرێك هەندێک لە رووبارەکان رێژەی پیسبوونیان گەیشتووەتە %90، ئەمەش بابەتێکی مەترسیدارە، پێشبینی ده‌كرێت هاوینی داهاتوو شایەتی زیادبوونی رێژەی پیسبوونی زیاتربن، بەو پێیەی ئەو رێژانە ساڵانە زیاد دەبن.