راپۆرتێك ئاماژه به زیادبوونی كۆیلایه‌تی له جیهان ده‌كات

K24 - هەولێر:
راپۆرتێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی كۆریای باكوور، ئه‌ریتیریا و مۆریتانیا به‌رزترین ئاستی كۆیلایه‌تییان له جیهان تۆماركردووه، هاوكات راپۆرته‌كه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له هه‌ڵكشان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆیلایه‌تی له جیهان له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا.
ڕاپۆرتی "ئاماژه‌ی كۆیلایه‌تی جیهانی" كه دامه‌زراوه‌ی گرووپی "وۆك فری" ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی ئاداری 2023) بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر كۆیلایه‌تی و شێوازه‌كانی له جیهان، به شێوه‌یه‌ك باسی له‌وه كردووه، له ساڵی 2021 له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا 50 ملیۆن كه‌س له جۆره ژیانێكدا ده‌ژیان، كه هاوشێوه‌ی كۆیلایه‌تی كۆن بوو، به‌ڵام به ستایلێكی نوێ، له كاتێكدا له ساڵی 2016، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌ك كۆیله ده‌ژیان 40 ملیۆن كه‌س بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، 28 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به‌هۆی كاركردنی به‌زۆره‌ملێ و 22 ملیۆنیش به‌هۆی هاوسه‌رگیری به‌زۆر، رووبه‌ڕووی كۆیلایه‌تی و چه‌وساندنه‌وه بوونه‌ته‌وه. راپۆرته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، زیادبوونی ململانێ چه‌كدارییه‌كان كه پانتاییه‌كی زۆری گرتووه‌ته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چه‌ندینی دیكه، هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبوونی ژماره‌ی كۆیلایه‌تین.
راپۆرته‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی، كه كۆیلایه‌تییان تێدایه، كه له پله‌ی یه‌كه‌م كۆریای باكوور دێ، له دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له ئه‌ریتیریا و مۆریتانیا دێن، هه‌روه‌ها سعوودیه، ئیماڕاتی عه‌ره‌بی، كوێت، توركیا، تاجیكستان، پاكستان و رووسیا له ریزبه‌ندی 10 وڵاتی یه‌كه‌می لیسته‌كه دێن.
گریس فۆریست، به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی گرووپی "وۆك فری" رایگه‌یاندووه، كۆیلایه‌تی نوێ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كانی گرتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له باس‌وخواس و چیڕۆكی له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی رۆژانه، به‌كارهێنانی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و ته‌نانه‌ت له ئاماده‌كردنی خواردن و به‌كارهێنانی تام و بۆنه‌كه‌ی.