ئه‌سۆشێیتدپرێس: ئێران سه‌رقاڵی پاراستنی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی نه‌تنزه له لووتكه‌ی چیای زاگرۆس

K24 - هەولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئێران سه‌رقاڵی به‌رفراونكردنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانیه‌تی، ئامانجیش له‌و كاره‌ی، دوورخستنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌تی له چه‌كی له‌ناوبه‌ری ئه‌مه‌ریكی.
ئاژانسی ئه‌سۆشێیتدپرێس چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "پلانیت لابز" له ئاسمانه‌وه گیراون و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێران سه‌رقاڵی هه‌ڵكۆڵینی تونێڵێكی قووڵه له لووتكه و به‌رزاییه‌كانی چیای زاگرۆس له ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته، كه ده‌كه‌وێته نزیك ناوچه و پێگه‌ی ئه‌تۆمی "نه‌تنز" و پێشتر چه‌ند جارێك به‌ئامانج گیراوه.
ئه‌سۆشێیتدپرێس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وێنه‌كانی كۆمپانیای پلانیت لابز، كه له مانگی نیسانی ئه‌م ساڵ گیراون، ده‌ریده‌خه‌ن، ئێران له به‌ری باشووری نه‌تنز، تونێڵێكی له‌سه‌ر "چیای ته‌ور" هه‌ڵكۆڵیوه، هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌وه، كه له به‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای چیای زاگرۆس، چوار تونێڵی دیكه هه‌ڵكه‌ندراون، كه پانی هه‌ریه‌كێكیان 6 مه‌تره و درێژییه‌كه‌یان 8 مه‌تره.
شاره‌زایانی ناوه‌ندی "جیمس مارتن" باسیان له‌وه‌كردووه، ئێران لانیكه‌م له به‌رزاییه‌كانی چیاكه‌دا دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌تۆمی دروست ده‌كات، كه قووڵییه‌كه‌ی 80 بۆ 10 مه‌تر ده‌بێت، به گوته‌ی ستیڤن دی لافۆینتی، شاره‌زا له ناوه‌ندی جیمس مارتن پێی وایه، ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران قورس‌تر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له قووڵایی ئه‌و به‌رزاییانه ئه‌نجام بدات و له‌ناوبردنیان به چه‌كی كلاسیكی به ئه‌نجام ناگات.