په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی دانیشتنی ئاسایی ژماره چواری رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی به واژووی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی كردووه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه پێی دراوه، به پشتبه‌ستن به بنه‌ما په‌یڕه‌وییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌ی كردووه.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: به‌و پێیه‌ی كه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكردبوو، نیسابی یاسایی ده‌سته‌به‌ربوو، به‌رنامه‌ی كار ته‌واو یاسایی و په‌یڕه‌ویی بوو، بۆیه له‌و كاته‌دا له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نییه، به لێكدانه‌وه‌ی نایاسایی نا په‌یڕه‌وی دانیشتنه‌كه دوابخات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌موو ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و دانیشتنه به‌های یاسایی و په‌یڕه‌وی خۆی ده‌بێت، واته كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا كراوه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م كۆمیسیاره‌كان به رێككاری یاسایی پاڵاوتن و ده‌نگدان متمانه‌پێدانی دروستدا رۆیشتوون.
دووپاتیده‌كاته‌وه، كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان هۆڵی دانیشتن و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی به‌جێهێشتبوو، به‌ئاماده نه‌بوو هه‌ژمار ده‌كرێت.
دوای ئەوەی لە دانیشتنی رۆژی (22ـی ئایاری 2023)ـی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 58 پەرلەمانتار، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی کاراکردەوە، دوێنێ دەقی بڕیارەکە لە وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
لە ژمارە (305)ـی رۆژنامەی "وەقایعی كوردستان" كە رۆژنامەی فەرمی ھەرێمی كوردستانە و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریدەكات، دەقی بڕیاری ژمارە (10)ـی ساڵی 2023ـی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە کە تایبەتە بە بەردەوامبوون و ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی.
دەقی بڕیارەکە لە سێ خاڵ پێکهاتووە کە واژووی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە و لە خاڵی یەکەمی بڕیارەکەدا ئاماژە بە بەردەوامبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی دەکات بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە رۆژی کۆتایی هاتنی ماوەی یەکەمی کارکردنیان لە (23ـی کانوونی یەکەمی 2023)ـەوە.
ئەندامانی بەردەوامبووی ئەنجوومەنەکە پێکدێت لە هەریەکە لە (هەندرێن محەممەد ساڵح، نەهرۆ سەلیم حەنا، رێزان حەمەرەشید کەریم، عەبدولسەمەد خدر عەبدوڵڵا، شێروان زرار نەبی، ئیسماعیل حەمەعەلی عەبدولقادر و سلێمان مستەفا حەسەن).
هەروەها لە خاڵی دووەمی بڕیارەکە ئاماژە بە هەڵبژاردنی هەریەکە لە (عەلی ساڵح مەحمود قادر و کامەران نەشئەت بەکر محەممەد) بە ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی دەکات.
هاوکات لە خاڵی سێیەمی بڕیاری ژمارەی (10)ـی ساڵی 2023ـی پەرلەمانی کوردستان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکات لە رۆژی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان.
رۆژی (21ـی ئایاری 2023)، لەسەر داوای فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی کرد، ئاماژەی بەوەکردووە، خاڵێکی دیکە بۆ دانیشتنی رۆژی دووشەممە (22ـی ئایاری 2023) زیادکراوە، ئەویش كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانە بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ لە رێکەوتی تەواوبوونی ماوەی یەکەمی لە (23ـی کانوونی یەکەمی 2019).
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی (26ـی ئاداری 2023)، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەموارکراو کە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە بە فەرمانێک رۆژی (18ـی تشرینی دووەمی 2023) بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە".
لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژی سێشەممە (16ـی ئایاری 2023)، کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی بەریتانیا، ئەمەریکا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، کەنەدا، یەكێتی ئەوروپا، فەرەنسا، چیک، یۆنان، ئیتاڵیا، بولگاریا، پۆڵەندا و رۆمانیا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، داوایان لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد هەموو هەنگاوێکی پێویست بگرنەبەر لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ دواخستن.
هەروەها رۆژی (پێنجشه‌ممه 18ـی ئایاری 2023) جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق له‌میانی پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 18ـی تشرینی دووەمی 2023ـی دیاریكردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه هه‌ر چۆنێك بێت، نابێت هه‌ڵبژاردن له‌وه زیاتر دوابكه‌وێت و ده‌بێت هه‌مووان به‌و واده‌یه پابه‌ند بن.
لێکنزیکبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان لایەنەکانیش دوای دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی هات بۆ ئاشتەوایی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رۆژی پێنجشەممە (11ـی ئایاری 2023)، کە لەمیانی گوتارێکدا لە رێورەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و داوای لێکردن لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە و گوتی، بە دژایەتیکردنی یەکتری کەس هیچی دەستناکەوێت.




