پاریس ره‌تیده‌كاته‌وه سازشی بۆ تاران كردبێت به‌رامبه‌ر به ئازادكردنی دوو هاووڵاتی فه‌ره‌نسی

K24 - هەولێر:
پاریس ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ پابه‌ندبوونێكی به‌رامبه‌ر به ئازادكردنی دوو هاووڵاتی فه‌ره‌نسی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ئه‌ستۆ گرتبێت، به‌ڵكو رایده‌گه‌یه‌نێت له رووی مرۆییه‌وه تاران ئازادی كردوون.
كاترین كۆلۆنا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رۆژی (سێشه‌ممه 23ـی ئایاری 2023) رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵ و داواكارییه‌كانیان بۆ ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی هاووڵاتییانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ره‌تیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی بۆ ئازادكردنی هه‌ریه‌ك له بنیامین برێبهری ته‌مه‌ن 37 ساڵ و بێرنارد ڤێلانی ته‌مه‌ن 64 ساڵ، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه به بارمته گیرابوون، هیچ سازشێكی كردبێت هیچ پابه‌ندبوونێكی خستبێته ئه‌ستۆی خۆی.
كۆلۆنا گوتیشی، ئێران له رووی مرۆییه‌وه‌یه هه‌ردوو هاووڵاتییه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی ئازاد كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌یانناڵاند، روونیشیكرده‌وه، پاریس له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر چه‌ندین ئاستدا داوای له تاران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی برێبهر و ڤێلانی ئازاد بكات، چونكه باری ته‌ندروستییان ته‌واو نییه.
رۆژی 12ـی ئایاری 2023، حكومه‌تی ئێران له‌سه‌ر زاری عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه ئازادكردنی هه‌ریه‌ك له برێبهر و ڤێلانی راگه‌یاند، كه برێبهر له ساڵی 2020 و ڤێلان له 3ـی تشرینی دووه‌می 2022 به تۆمه‌تی كاری سیخوڕیكردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرابوون و ئێستاش چوار هاووڵاتی دیكه‌ی فه‌ره‌نسی له گرتووخانه‌كانی ئێران ده‌ستگیركراون.