بلینكن هۆشداری ده‌داته فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوودان

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی سوودان له ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوونیان به بژارده‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ راگرتنی شه‌ڕ و كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كان.
ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆشداری داوه‌ته هه‌ریه‌ك له عه‌بدولفه‌تاح بورهان، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی سوودان و محه‌ممه‌د حه‌مدان ده‌قلۆ ناسراو به حه‌میده‌تی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا، له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونیان به بژارده‌كانی واشنتۆن بۆ راگرتنی شه‌ڕ و كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
بلینكن له گوته‌كه‌یدا، كه ئاراسته‌ی هه‌ردوو فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌ی سودانی كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان كاره‌ساتبارن و له‌ناوچوون و خاپووربوونی سوودان هیچ مانایه‌كی نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كه‌یدا، بلینكن جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه‌كی دیكه‌ی مرۆیی به بڕی 245 ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش به سوودان ده‌كات، روونیشكردووه‌ته‌وه، ئاگربه‌ست ده‌بێته یارمه‌تیده‌ر بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ئه‌و ژێرخانانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاننه‌وه، وێران بوونه.
لە 15ی نیسانی 2023ـوه، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەری هەڵداوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار کەس کوژراون و بەهەزارانیش برینداربوون و زیاتر لە 300 هەزاریش ئاوارەبوون.