عێراق؛ هۆشداری لە سەرهەڵدانی کێشەی گەورەی کەمی ئاو دەدرێت
K24 - هەولێر:
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوی په‌رله‌مانی عێراق هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی گه‌وره‌ی كه‌می ئاو له عێراق ده‌دات.
سائیر جبوری، له‌لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوی په‌رله‌مان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ و ئاوی خواردنه‌وه ده‌بێت و به‌م نزیكانه كاریگه‌رییه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون.
جبوری راشیگه‌یاندووه، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ باشتركردنی دۆخی ئاو له‌عێراق له‌ئاستی پێویستدا نییه، بۆیه كێشه‌كه ته‌نیا مەترسی لەسەر کشتوکاڵ دروست ناکات، بەڵکو کاریگەری لەسەر ئاوی خواردنەوەش دەبێت.
جبوری ده‌شڵێت، رۆژانی داھاتوو بۆ جووتیاران و خەڵک بەگشتی ئازاربه‌خش ده‌بن، بەتایبەتی ئەگەر هیچ چارەسەرێکی ریشه‌یی نه‌دۆزرێته‌وه.
لەلایەکی دیکەوە، کاروان سەباح بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ساڵی رابردوو وشکترین و بێ ئاوترین ساڵ بووە لەمێژووی ناوچەکە و عێراقدا.
راشیگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی دروستکردنی 41 پۆندی دەرکردووە کە ئەم هەنگاوە وێنەی نەبووە لە مێژووی حکومەتی هەرێمدا.
