رووسیا چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بێلارووس جێگیر دەکات

سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری رووسیا
سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری رووسیا

K24 - هەولێر

رووسیا و بێلارووس رێککەوتنامەیەکیان لەسەر بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بێلارووس واژۆ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی ئایاری 2023، ئاژانسی هەواڵی رووسیا "تاس" بڵاویکردەوە، سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری رووسیا و ڤیکتۆر خرێنین، وەزیری بەرگری بێلارووس، رێککەوتنێکیان لەسەر جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی رووسیا لە بێلارووس واژۆکرد.

ئاژانسەکە لە زاری شویگۆوە بڵاویکردووەتەوە، مۆسکۆ پارێزگاری لەسەر ئەو چەکانە و هەر بڕیارێک لەسەر بەکارهێنانیان دەکات.

رووسیا و بیلارووس کە دوو هاوپەیمانی نزیکن لەسەر ململانێی ئۆکرانیا، سەرەتای ئەمساڵ رێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی بەشێک لە جبەخانەی تاکتیکی ئەتۆمی مۆسکۆ لە بیلاڕووس.

Fly Erbil Advertisment