میدڤیدیڤ: ئه‌گه‌ر وڵاتان چه‌كی ئه‌تۆمی به كیێڤ بده‌ن، هێرشی پێشوه‌خته‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجام ده‌ده‌ین

K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وروپا خه‌ریكه به‌ره‌و شێتی ده‌چێت و ده‌یه‌وێت دۆخه‌كه ئاڵۆزتربكات. ده‌شڵێت: "به‌دووری نابینم ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی چه‌كی ئه‌تۆمی به كیێڤ بده‌ن".
دیمتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا، له‌میانه‌ی سه‌ردانی بۆ ڤێتنام رایگه‌یاند، به دووری نابینم وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكا جگه له پێدانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 16، چه‌كی ئه‌تۆمیش به ئۆكرانیا بده‌ن.
میدڤیدیڤ هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ر كاتێك چه‌كی ئه‌تۆمی به ئۆكرانیا بدرێت، رووسیا هێرشی پێشوه‌خته‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجام ده‌دات". گوتیشی: "ئه‌مه به واتای ئه‌وه‌یه كه موشه‌كێكی ئه‌تۆمی ده‌گاته لای ئه‌وان، ئه‌مه یاسای جه‌نگه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نییه".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر باس و خواسی چه‌كی ئه‌تۆمی بێته ئاراوه، هێرشی پێشوه‌خته‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وروپا گه‌یشتتووه‌ته قۆناغی شێتبوون، له‌سه‌روبه‌ندیان ئه‌مه‌ریكا، كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ كیێڤ چڕكردووه‌ته‌وه، چونكه به درێژایی سه‌ده‌كانی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی له‌ناوبردنی دوژمنه‌كانی ده‌دات.
پێشتریش جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی رووسیا رایگەیاندبوو، رەنگە قەیرانی ئۆکرانیا بۆ زیاتر لە 10 ساڵ درێژەبکێشێت.
لە پۆستێکدا لە تیلیگرام، دیمیتری مێدڤێدڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی رووسیا راشیگەیاندبوو، تاوەکو رژێمی نازی لەسەر حوکم بێت لە ئۆکرانیا بەدیهێنانی ئاشتییەکی درێژخایەن لەگەڵیان مەحاڵە، هەربۆیە رەنگە قەیرانی ئۆکرانیا رەنگە زیاتر لە دە ساڵ بخایەنێت.
مێدڤێدڤ ئاماژەی بەوەشدابوو، تاکە رێگەچارە لەبەردەم رووسیا بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی رێگەچارەی سەربازییە، هەربۆیە گەر بەرێگەی چەک نەتوانن بابەتەکە یەکلایی بکەنەوە، ناتوانن بەرێگەی دیکە چارەسەری بکەن.