دوای دوو ساڵ له ده‌ستگیركردنی، دیپلۆماتكارێكی ئێرانی له به‌لژیكا ئازادكرا

k24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای دوو ساڵ له ده‌ستگیكردنی دیپلۆماتكارێكی ئێرانی له به‌لژیكا، ئه‌مڕۆ ئازادكرا.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی ئایاری 2023) رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌دوڵڵا ئه‌سه‌دی دیپلۆماتكاری ئێرانی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ئه‌ڵمانیا و به‌لژیكا ده‌ستگیركرا، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌لژیكاوه ئازادكرا.
عه‌بدوڵڵاهیان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ئه‌سه‌دوڵڵا له‌ساڵی 2021ـه‌وه به نایاسایی له ئه‌ڵمانیا و به‌لژیكا ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌ستگیركراوه، له ئێستادا له رێگایه و به‌ره‌و ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس