سوپای سوودان دەست بەسەر چەک و تەقەمەنی قاچاغدا دەگرێت

سوپای سوودان
سوپای سوودان

K24 - هەولێر

ئێوارەی دوێنێ هێزەکانی سوپای سوودان دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنی قاچاغدا گرتووە، کە لە وڵاتێکی بیانییەوە بۆ هێزەکانی پشتیوانی خێرا هێنراون.

بەشی هەواڵگری سەربازی سوپای سوودان ئاشکرایان کردووە، سەرنجیان داوە بە چالاکی گرووپێک کە سەرقاڵی قاچاغچێتی چەکن، لە دەریای سوور کاردەکەن بۆ هێنانی چەک و تەقەمەنی بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵات و گەیاندنیان بە هێزەکانی پشتیوانی خێرا.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بەشی هەواڵگری سەربازی لە باشووری ناوچەی سواکین لەسەر دەریای سوور، دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنیەکاندا گرتووە کە لە وڵاتێکی بیانییەوە هێنراون.

لە ئێستادا هێزەکانی سوپای سوودان لەو ناوچەیە کاردەکەن بۆ چاودێریکردنی ئەو گرووپانەی کە مامەڵە لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەکەن بۆ گەیاندنی پێداویستیە دەرەکیەکان بۆیان.

Fly Erbil Advertisment