عه‌دنان موفتی: په‌یماننامه‌ی لۆزان كوردی خسته میحنه‌ته‌وه

K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یماننامه‌ی لۆزان، كوردی خسته میحنه‌ته‌وه. ده‌شڵێت: "دوو مانگی دیکە کۆنگرەیەکی فراوان لە شاری لۆزانی سویسرا دەبەسترێت".
عه‌دنان موفتی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی وبەرژەوەندی یەكێتی رایگه‌یاند، بۆ گه‌یاندنی دەنگی هەرچوار پارچەی کوردستان بە تەواوی جیهان، لەپێناو قەرەبووکردنەوەی گەلی کورد، کە بەهۆی رێککەوتنی لۆزان زیانی پێگەیشتووە، دوو مانگی دیکە کۆنگرەیەکی فراوان لە شاری لۆزانی سویسرا دەبەسترێت.
هه‌روه‌ها عه‌دنان موفتی راشیگه‌یاند، دەبێت پشتیوانی له گەلی کورد بکرێت، تاکو دەگاتە ئامانجەکانی.
ده‌شڵێت: "له‌وه‌ته‌ی واژووكردنی رێككه‌وتنی لۆزان، كورد له میحنه‌تدایه".
24ی تەمموزی ئەمساڵ 100 ساڵ بەسەر واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان لەلایەن وڵاتە براوەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و تورکیا تێدەپەڕێت.
لۆزان، یەکەم پەیماننامە نەبوو کە لە دژی کورد واژۆ کرابێت، پێشتر لە سەروبەندی جەنگی جیهانی یەکەم، کاتێک دەسەڵاتی عوسمانی لاوازببوو، فەرەنسا و بەریتانیا لە ساڵی 1916 پەیماننامەی سایکس بیکۆیان واژۆکرد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کرد بە دوو زۆن، دواتریش پەیماننامەی سیڤەر کە دانی بە بەشێک بە مافەکانی گەلی کورددا دەنا، بەڵام پەیماننامەی لۆزان لە 24/7/1923، هەموو خەون و ئاواتەکانی کوردی لەو سەردەمە لە گۆڕنا.