شێروان دووبه‌ردانی: هه‌ندێك لایه‌ن گۆڕانكارییه‌كانی ناو بودجه بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌كارده‌هێنن

K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، به‌شێكی پیلانگێڕی دەستکاریکردنی بڕگەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا بۆ موزاده‌ی سیاسی هه‌ندێك لایه‌نی كوردستانی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌تایبه‌تی به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی ئایاری 2023) شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 به‌شداری كرد و رایگه‌یاند، دەستکاریکردنی بڕگەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا پیلانگێڕییه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و پیلانگێرییه به‌رهه‌می شه‌و و رۆژێك نییه و كاری جیددی له‌سه‌ر كراوه، چونكه رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێری خسته به‌رده‌م هه‌ڵوێست، ته‌نانه‌ت مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر هێزه سونییه‌كانیش.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی له به‌غدا گوتیشی، ئه‌و هه‌وڵ و پیلانگێڕییه دژی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك چۆن له دژی ده‌ستووری عێراق و ماددهكانیهتی، به‌وپێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بنه‌ڕه‌تدا قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه و به‌و شێوه‌یه‌ش له ده‌ستووردا جێگیر كراوه. ته‌نانه‌ت دژی یاسا و یاسای ژماره شه‌شی داراییشه.
شێروان دووبه‌ردانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌ی نێوان كوتله شیعییه‌كان و هه‌ندێك فراكسیۆنی كوردی، وه‌ك موزایه‌ده به‌كارده‌هێنرێت، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاساكانی عێراقدا بووه، هه‌ر بۆیه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته ناده‌ستووری و نایاسایی.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ دیداری له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌بووه و نه‌وه‌ی نوێ كه ئێستا موزایه‌ده به گه‌ڕانه‌وه‌ی رێژه‌ی 10%ـی پاشكه‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆران ده‌كات، سوودانی پێی راگه‌یاندبوون، كه ته‌نانه‌ت یه‌ك دیناریش بۆ پاشكه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نانێرن، مه‌گه‌ر له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت.