کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە لۆزان: پێویسته قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری لێبكرێت

K24 - هەولێر:
ناوەندی رەوەندی کوردستانی، کۆنفرانسێکی دوو رۆژەی لە شاری لۆزانی سویسرا رێکخست و رەوەندی کوردی لە سەرانسەری ئەوروپاوە چوونه شاره‌كه بۆ به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی ناوه‌نده‌كه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 28ـی ئایاری 2023) كۆتایی به كار و چالاكییه‌كانی یه‌كه‌مین دیداری كۆنفیدراسیۆنی كوردستان هات، كه رۆژانی 27 و 28ـی ئایار، له شاری لۆزانی سویسرا ئه‌نجامدرا.
له دووه‌م رۆژ و كۆتاییهاتنی كۆنفرانسه‌كه‌دا، ده‌رئه‌نجامی كۆتایی بڵاوكرایه‌وه، كه وێڕای پێشكه‌شكردنی سوپاس و پێ‌زانین بۆ سه‌رۆك بارزانی كه گوتاره‌كه‌ی له كۆنفرانسه‌كه‌دا خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها كۆنفرانسه‌كه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه به به‌شداریكردنی هێز و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان.
ئه‌نجامی كۆتایی كۆنفرانسه‌كه چه‌ند خاڵێكی وه‌كو سه‌رنج و راسپارده له‌خۆگرتبوو، له خاڵی دووه‌می راسپارده‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر سه‌رخستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی كرایه‌وه وه‌ك ئه‌زموونێكی خاوه‌ن یاسا و دانپێدانراو له‌لایه‌ن ده‌ستووری عێراقییه‌وه. هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی زیندووی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و قبووڵكردنی یه‌كدییه.
هه‌روه‌ها سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه یه‌كنه‌بوون و په‌رته‌وازه‌یی له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا، له په‌نای سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان، به‌رده‌وام هۆكارێكی نه‌رێنی بوو و له زۆر قۆناغ و وێستگه‌دا گورزی كوشنده‌ی له دۆزی كورد داوه.
له یه‌كێك له خاڵه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نجامنامه‌ی كۆنفرانسه‌كه، به پێویست زانراوه، سوود له پشتیوانی نێوده‌وله‌تی و رای گشتی وڵاتانی دیموكراسی جیهان وه‌ربگیرێت بۆ به‌دیهێنانی خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستان.
هه‌ر له ئه‌نجامنامه‌ی كۆتایی ئه‌و كۆنفرانسه‌دا باس له رۆڵی ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه كراوه، كه ده‌توانن رۆڵی زیاتر ببینن بۆ ناساندنی دۆزی كورد و كوردستان و به‌هێزكردنی لۆبی له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پشت به ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سترێت و خۆیان به‌دوور بگرن له هه‌ر جۆره ئینتیمایه‌كی دیكه.
له كۆتایی ئه‌نجامنامه‌كه‌دا رۆڵی ئافره‌تی كوردستان له‌بیر نه‌كراوه، كه له هه‌موو قۆناغ و وێستگه‌كاندا رۆڵ و كاریگه‌ری به‌هێزیان هه‌بوو له خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕیدا، هه‌روه‌ها به پێویست زانراوه ئافره‌تی كورد له دیاسپۆرا هه‌مان رۆڵی ئافره‌تانی رابردوو بگێڕن، به‌ڵام به شێوازی نوێ و چالاكی سه‌رده‌میانه، به‌تایبه‌ت به‌شداریكردنیان له دیداره‌كانی داهاتوو.