هێمن هه‌ورامی: بە لێكدانەوەی نادروست بۆ دەقەكانی پەیڕەوی ناوخۆ، سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنەكەی دواخست

هێمن هه‌ورامی
هێمن هه‌ورامی

K24 - هەولێر:

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان  رایده‌گه‌یه‌نێت، مەكتەبی سیاسیی پارتی له‌ مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو، ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە شێوازی فرەبازنەیی 4 بازنەیی ده‌ربڕی. ده‌شڵێت: " سەرۆكی پەرلەمان بە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی و لێكدانەوەی نادروست بۆ دەقەكانی پەیڕەوی ناوخۆ، دانیشتنه‌كه‌ی دواخست".

له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان نووسیوویه‌تی: "بۆ ئەوەی دانیشتنە نائاساییەكە بكرێت، تێگەیشتم كە سەرۆکی پەرلەمان ئۆکەی حزبەکەی لا نییە".

هێمن هه‌ورامی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "سەرۆكی پەرلەمان بە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی و لێكدانەوەی نادروست بۆ دەقەكانی پەیڕەوی ناوخۆ، دواخستنی دانیشتنەكەی راگەیاند و ئێمە بە ئەركی یاسایی و پەیڕەوی، كاری خۆمان كرد".

داواش ده‌كات، پێكەوە پەلە بكەین لە ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەمواركردنی هەشتەمی یاسای هەڵبژاردن.

https://www.youtube.com/watch?v=QEFs-x0jpcg

Fly Erbil Advertisment