ئاژانسی مێهر: دوو دۆسیەی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی چارەسەر کراون

K24 - هەولێر

ئاژانسی مێهری ئێرانی رایگەیاند، دوو ناکۆکی نێوان تاران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە شوێنێکی ئەتۆمی و ئاشکراکردنی بەشێکی یۆرانیۆمی پیتێنراو یەکلایی بووەتەوە.

ئاژانسی مێهری ئێرانی باسی لەوە کرد، یەکێک لەو دوو پرسەی کە لە میانەی دانوستانە تەکنیکییەکانی ئەم دواییەی نێوان رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی چارەسەر کراوە.

پێشتر ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردبوو، زانیاری هەیە کە رەنگە ئێران پلانی هەبێت، ماددە ئەتۆمییەکان بەکاربهێنێت، هەروەها پرسی دووەم پەیوەندی بە دۆزینەوەی شوێنەواری یۆرانیۆمەوە هەیە کە پیتێنراون بۆ لەسەدا 83.7.

لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوودا بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، کە رازی نین بەو روونکردنەوانەی ئێران بۆ بوونی شوێنەواری یۆرانیۆمی پیتێنراو لە سەدا 83.7 لە دامەزراوەی فۆردۆ.

Fly Erbil Advertisment