پوتن: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مۆسكۆ كارێكی تیرۆریستییه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر مۆسكۆ، كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بووه، هاوكات جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئۆكرانیا و رایگه‌یاند، كه‌سانێكن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رۆژئاواوه گرێدراون.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی ئایاری 2023) ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌و خاكه‌ی پێی ده‌وترێ ئۆكرانیا، له‌و ساڵانه‌ی دوایی كه‌سانێك به‌ڕێوه‌یان ده‌برد، كه په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رۆژئاواوه هه‌یه و رژێمێكیان دامه‌زراندووه، له بنه‌ڕه‌تدا بۆ دژایه‌تیكردنی رووسیایه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر مۆسكۆ، كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بووه، گوتیشی، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی رووسیا، له كاتی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌دا، به شێوه‌یه‌كی كارا به‌رگریان كرد.
پوتن روونیشیكرده‌وه، رووسیا له كاتی هێرشه‌كاندا ژێرخانی سه‌ربازی ئۆكرانیا به ئامانج ده‌گرێت، له‌وكاته‌ی ئۆكرانیا شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كاته ئامانج، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، رووسیا توانیویه‌تی، باره‌گای سه‌ره‌كی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئۆكرانیا له‌ناوببات.
سه‌رۆكی رووسیا هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، ناتۆ له به‌ڵێنه‌كانیدا، فێڵی له رووسیا كردووه، به‌تایبه‌ت كه بهڵێنیدا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات درێژ نه‌بێته‌وه، به‌ڵام راستی نه‌كرد و هه‌وڵیدا ئۆكرانیا له‌خۆبگرێت.
سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 30/5/2023، لە رێگەی درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر دوو باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە شارەکە و بەهۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردەوە، لە شەوی رابردووەوە بەرگری ئاسمانی رووسیا 10 درۆنی لە نزیک مۆسکۆ تێکشکاندووە.