بەهۆی ئەنجامدانی توندوتیژی بەرانبەر خۆپێشاندەران؛ ئەمەریکا راهێنان بە سوپای وڵاتێک رادەگرێت

ژماریەک سەربازی سوپای ئەمەریکا | وێنە: Washimgton Post
ژماریەک سەربازی سوپای ئەمەریکا | وێنە: Washimgton Post

K24 - هەولێر:

لەیەکەم کاردانەوەی ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دژی ژمارەیەک شاری سڕب نیشینی باکووری وڵاتەکەی، ئەمەریکا بڕیاری دوورخستنەوەی کۆسۆڤۆی دا لە پرۆگرامە راهێنانەکانی.

لەو بارەیەوە جێفری هۆفینیر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە پریستینای پایتەختی کۆسۆڤۆ رایگەیاند، ئیدارەی جۆو بایدن بڕیاری دوورخستنەوەی کۆسۆڤۆی لە پرۆگرامی راهێنانی دیفێندەر 23 ی کردووە کە پرۆگرامەکە 20 وڵاتی ئەندام لە ناتۆ بەشداری تێدا دەکەن.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە کۆسۆڤۆ ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی پەیوەستە بە کۆسۆڤۆوە بەشداریکردنیەتی لە پرۆگرامی راهێنانی دیفێندەر 23 کە کۆتایی هاتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە سێ شاری سڕب نشینی باکووری کۆسۆڤۆ خۆپیشاندان دژی دانانی ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی بەڕێوەچوون، هێزە ئەمنییەکانی کۆسۆڤۆش لەرێگەی دار و گازی فرمێسک رێژەوە هەوڵی کۆتاییدانیان بە خۆپیشاندانەکان دا.

Fly Erbil Advertisment