مه‌حموود عوسمان: ئه‌گه‌ر كورد هاوكاری به‌غدای نه‌كردبا، نه‌یانده‌توانی حكومه‌ت پێكبهێنن

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی ده‌ستبردن بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی سێ ساڵی داهاتووی عێراقدا، مه‌حموود عوسمان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی له به‌غدا حوكم ده‌كه‌ن، بڕوایان به سیسته‌می فیدراڵی نییه. ده‌شڵێت: " ئه‌گه‌ر كورد هاوكاری به‌غدای نه‌كردبا، نه‌یانده‌توانی حكومه‌ت پێكبهێن".
دكتۆر مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌غدا بڕوای به سیسته‌می فیدراڵی نییه و بڕوایان به دروستكردنی هه‌رێمه‌كانیش له عێراقدا نییه.
ده‌شڵێت: "هه‌رێمی كوردستان پێش رووخانی سه‌دام بوونی هه‌بووه، لێپرسراوه‌كانی ئێستای به‌غدا به ناچاری هه‌رێمی كوردستانیان قبوڵكردووه و هه‌میشه بۆچوونی لێپرسراوانی به‌غدا له كۆن و ئێستادا، هه‌وڵدان بووه بۆ بچووك كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه و وه‌ك پارێزگا هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها دكتۆر مه‌حموود عوسمان گوتی: "جارێكی دیكه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له بودجه‌دا ده‌ركه‌وته‌وه، دووباره له بودجه‌دا سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و مادده‌كانی بودجه‌یان به ویستی خۆیان گۆڕیووه، مه‌رجیان بۆ هه‌رێم وه‌ك سزا داناوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌غدا له‌ساڵی 2014 مه‌رجه‌كانی به شێوازی دادگاییكردن و فشار خستبووه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد پێی سه‌یر بوو كه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بێده‌نگه. گوتی: "نازانین سوودانی بۆچی بێده‌نگه، ئایا له ژێره‌وه له‌گه‌ڵیانه یاخوود نا".
له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دكتۆر مه‌حموود عوسمان ده‌ڵێت: "پاره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌بێت به‌غدا بیدات، چونكه پێشتر به‌غدا ئه‌و پاره‌ی بڕیووه".
باسی له‌وه‌شكرد، كه ئه‌و شتانه‌ی به‌غدا ده‌یكات، ناده‌ستوورین و فشاره بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، تا بچووكی بكه‌نه‌وه و وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
دووپاتیكرده‌وه، كه وڵاتان ده‌ستوه‌ردان له‌م پرسه ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانیش بكه‌ن پشتگیری له به‌غدا ده‌كه‌ن و فشار ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هۆشداریشیدا كه كورد حه‌زی به یه‌كڕیزی نییه و ده‌ڵێ: هه‌ر لایه‌نێكی كوردستان بۆخۆی كار ده‌كات، كێشه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه كه یه‌كڕیز نیین، حزبه‌كان بۆخۆیان كار ده‌كه‌ن، ئیش و كاریشیان بۆ كورد كه‌مه، كه ئه‌مه‌ش زیانی زۆری داوه".
دواجار دكتۆر مه‌حموود عوسمان گوتی: "ئه‌گه‌ر كورد هاوكاری به‌غدای نه‌كردبا، نه‌یانده‌توانی حكومه‌ت پێكبهێنن".
دوای پەسەندکردنی هەردوو ماددەی 13 و 14ــی پرۆژەیاسای بودجە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە داهاتی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی لێکەوتەوە و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە رەتکرایەوە، بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی ناوەڕۆکی کارنامەی کابینەکەی سوودانی و رێککەوتنی واژووکراوی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵییە.
دوای چەند هەفتەیەک لە گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە، پێش چەند رۆژێک لەکۆتایی هاتنی گفتوگۆکان و ئامادەکاری بۆ دەنگدان لەسەر کۆی پرۆژەکە لەلایەن پەرلەمانەوە، چەند پەرلەمانتارێکی لیژنەکە پێشنیازی گۆرانکاری لەو دوو ماددەیەدا پێشکەش دەکەن کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەشەوە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە وابڕیاربوو رۆژی شەممە (27ـی ئایاری 2023) ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.