مه‌سعود حه‌یده‌ر: ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پابه‌ندن به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
"بۆ ناردنی 400 ملیار دیناری دیكه‌ی مووچه، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاربدات"

K24 – هەولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌قڵیه‌تێك له به‌غدا بوونی هه‌یه، كه هیچ شتێكیان بۆ شه‌قامی عێراقی پێ نییه، ته‌نیا كاركردن له‌سه‌ر پرسی كورد و هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت. ده‌شڵێت: "ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، پابه‌ندن به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
مه‌سعوود حه‌یده‌ر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌ناو سه‌ركرده یه‌كه‌مه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، بۆچوونێكی دیكه هه‌یه، ئه‌ویش پابه‌ندبوونه به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، راستییه‌كیش بوونی هه‌یه، ئه‌ویش كارنامه‌كه‌ی سوودانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، یه‌كێك له‌خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی، رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت ته‌واوی پرسه ئابوورییه‌كان.
مه‌سعود حه‌یده‌ر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌سایه‌تی سیاسی عێراق، كه هیچ شتێكیان پێ نییه خۆیانی پێ ده‌ربخه‌ن، ته‌نیا كاركردن له‌سه‌ر دۆسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت.
ئاشكراشیكرد، "هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه كه چه‌واشه‌ی رای گشتی عێراق بكرێ".
مه‌سعوود حه‌یده‌ر گوتیشی: "ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، پابه‌ندن به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، شه‌خسی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش رۆڵی كاریگه‌ری له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه".
ده‌شڵێت: "به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی عێراق، ده‌سه‌ڵاتی ناو په‌رله‌مان بۆ خۆ به‌هێزكردنی خۆیان به‌كارده‌هێنن".
له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود حه‌یده‌ر گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه ره‌هه‌ندی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ده‌بێت له‌مباره‌یه‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا بكرێت".
سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراق، حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌بێت به رێككه‌وتن بودجه تێپه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێت، ده‌گه‌ڕێینه‌وه خاڵی سفر، كه له به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كانی عێراقدا نییه.
گوتیشی: "هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و كورده‌كانی ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان، به‌و ئاراسته‌یه‌یه، كه چاره‌سه‌ری پرسه‌كان بكرێت".
له‌باره‌ی ناردنی 400 ملیار دیناری دیكه، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق گوتی: "چاوه‌ڕێین بودجه په‌سه‌ندبكرێت و شایسته داراییه‌كانی ناو بودجه ره‌وانه بكرێت، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه دوا بكه‌وێت، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار بۆ ناردنی 400 ملیاری دیكه بۆ مووچه‌ی مانگێكی دیكه ده‌ربكات".
دوای پەسەندکردنی هەردوو ماددەی 13 و 14ــی پرۆژەیاسای بودجە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە داهاتی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی لێکەوتەوە و لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە رەتکرایەوە، بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی ناوەڕۆکی کارنامەی کابینەکەی سوودانی و رێککەوتنی واژووکراوی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵییە.
دوای چەند هەفتەیەک لە گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە، پێش چەند رۆژێک لەکۆتایی هاتنی گفتوگۆکان و ئامادەکاری بۆ دەنگدان لەسەر کۆی پرۆژەکە لەلایەن پەرلەمانەوە، چەند پەرلەمانتارێکی لیژنەکە پێشنیازی گۆرانکاری لەو دوو ماددەیەدا پێشکەش دەکەن کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەشەوە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە وابڕیاربوو رۆژی شەممە (27ـی ئایاری 2023) ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.