كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق: ئامادەکاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كارێكی ئاڵۆز ده‌بێت

K24 - هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان له چوار پارێزگا پێكدێت، بۆیه كاركردن له‌سه‌ر رێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كارێكی ئاڵۆز ده‌بێت.
هیمان ته‌حسین به‌گ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له نووسینگه‌ی پارته سیاسییه‌كانی كۆمیسیۆن ئاشكرایكردووه، هەر پرۆسەیەکی هەڵبژاردن لانیکەم 10 مانگی دەوێت و بەڕێوەبردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراقیش به‌هه‌مانشێوه.
هیمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە پەیوەستە بە چەند بابەتێکەوە و له ئێستادا كارێكی قورسە.
ده‌شڵێت، سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق، كه بڕیاره له 18ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
بە گوێرەی ئاماری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، 27 ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌توانن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا بكه‌ن.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراشیكردووه، رێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنیان گرتووه‌ته‌به‌ر و داوایانكردووه 21ی 12ی ئه‌مساڵ وه‌ك دوا واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه دیاری بكرێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، به‌گشتی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران زیاتر له 27 ملیۆن هاووڵاتییه و ئه‌وانه‌ش له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆماركراون زیاتر له 17 ملیۆن كه‌سه و نۆ ملیۆن ده‌نگده‌ریش تۆمار نه‌كراون و له ماوه‌كانی رابردوودا 15 ملیۆن كارتی ده‌نگدانیان دابه‌شكردووه.