لە بۆردومانێکی ئاسمانی رووسیادا بۆ سەر کیێڤ سێ کەس کوژراون

دوویان منداڵن

K24 - هەولێر

بەرپرسانی ئۆکرانیا رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هێرشێکی ئاسمانیدا کە کیێڤی پایتەختی کردە ئامانج، سێ کەس کوژراون کە دوویان منداڵ بوون.

ئیدارەی سەربازی کیێڤ بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردومانێکی ئاسمانی رووسیا لە ناوچەی دێسنیانسکی، سێ کەس کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە سێ کوژراوەکە دوویان منداڵ بوون تەمەنیان 6 ساڵان و 13 ساڵانن".

لای خۆیەوە ڤیتالی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، رایگەیاند: "بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکانی تیمەکانی فریاکەوتن، سێ کوژراو چوار بریندار دۆزراونەتەوە کە دوو لە کوژراوەکان منداڵن".