پەرلەمانی سویسرا دژی ناردنی چەکی وڵاتەکەی بۆ ئۆکرانیا دەنگی دا

پەرلەمانی سویسرا
پەرلەمانی سویسرا

K24 - هەولێر:

ئەندامانی پەرلەمانی سویسرا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسایەکیان رەتکردەوە کە تایبەت بوو بە ناردنی چەکی دروستکراوی سویسرا بۆ ئۆکرانیا.

پرۆژەیاساکە لەلایەن دوو لیژنەوە ئامادەکرابوو، دوای خستنە دەنگدانیشی 75 پەرلەمانتار دەنگیان بۆ پشتگیریکردنیدا، لەبەرانبەردا 98 پەرلەمانتارا دەنگیان لە دژی پرۆژەیاساکە دا.

ئەو پەرلەمانتارانەی دەنگیان لە دژی پرۆژەیاسای ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا دا باسیان لەوە کرد، پرۆژەیاساکە دژی بێلایەنی سویسرایە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئالان پێرسیە سەرۆکی سویسرا، رۆژی 1 ی ئەم مانگە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە و تەوەری کۆبوونەوەکەشیان هاوکارییە مرۆییەکانی سویسرا بوو بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئۆکرانیا.

لە 24ـی شوباتی 2022 سوپای رووسیا هێرشی کردە سەر خاکی ئۆکرانیا و لەگەڵ هێزەکانی ئەو وڵاتە کەوتنە شەڕەوە، ماوەی زیاتر لە 16 مانگە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئۆکرانییەکان و سوپای رووسیادا بەردەوامە و تا ئێستاش ملیۆنان هاووڵاتی ئۆکرانی ئاوارەی وڵاتانی رۆژئاوا بوون و ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا زیانێکی زۆری ئابووری بەرکەوتووە.

Fly Erbil Advertisment