له‌باره‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بۆ رووسیا، ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه
K24 - هەولێر:
هه‌ردوو راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، له‌باره‌ی رێگریكردن له ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گفتوگۆیانكرد و له‌باره‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بۆ رووسیا، واشنتن نیگه‌رانه.
جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا و هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی تهساحی ههنجی كۆبوونه‌وه، تێیدا تاووتوێی دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی‌یان كرد و رێككه‌وتن له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ رێگریكردن له ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كرا.
سۆلیڤان جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی سه‌قامگیری ئاسایش و پێگه‌ی ئیسرائیلی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه. دووپاتیشیكرده‌وه، كه له‌پێناو ده‌سته‌به‌ری ئاشتیی و بووژانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا، هه‌نگاوبنرێت بۆ باشتركردنی ژیانی فه‌له‌ستیینییه‌كان.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، نیگه‌رانی خۆشی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان رووسیا و ئێران نیشاندا، به‌تایبه‌ت پشتگیریكردنی مۆسكۆ به درۆن، بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر خاك و وڵاتی ئۆكرانیا (هه‌روه‌ك كۆشكی سپی ئاماژه‌ی پێكردووه).
لە ماوەی رابردوودا، میدیا سەربەخۆکانی وڵاتانی رۆژئاوایی وێنەی درۆنی جۆری (شاهد 136)ـیان بڵاوکردبووەوە کە لە لایەن سوپای ئۆکرانیاوە خرابوونەخوار. ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی تاران تا ئێستاش رەتیدەکاتەوە سوپای رووسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا، چەکی ئێرانی بەکار هینابێت.
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و ئۆکرانیا، لەوە دڵنیابوونەتەوە کە سوپای رووسیا درۆنی خۆتەقێنەری (شاهد 136)ـی بەکارهێناوە.
واشنتن پۆست، ئاشکرای کردووە کە ئێران ئامادەکاری بۆ رادەستکردنی دەیان درۆنی نوێی (شاهد 136) و (موهاجر) دەکات. رۆژنامەکە نووسیویەتی، "درۆنی خۆتەقێنەری شاهد 136، دەتوانێ 2400 کیلۆمەتر بفڕێت و لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا، راهێنەرە ئێرانییەکان بۆ راهێنانی سوپای رووسیا، چوونەتە ئەو ناوچانەی ئۆکرانیا کە لە لایەن رووسیاوە داگیرکراون".