پێدانی زانیاری لەسەر پڕۆگرامی ئەتۆمی بە مۆسكۆ راگیرا

K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بڵاویکردەوە، واشنتن پێدانی زانیاری لەسەر پڕۆگرامی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستی لەژێر ریککەوتنی کەمکردنەوەی چەکە ستراتیژییەکان، بە رووسیا راگرت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هەنگاوەی ئەمه‌ریکا گرتنەبەری رێكکارێکی نوێیە لە دژی پیشێلکارییەکانی مۆسکۆ لە بەرامبەر رێککەوتنەکە.
رێککەوتنی کەمکردنەوەی چەکە ستراتیژییەکان ناسراو بە نیو ستارت، لە ساڵی 2010 لەنێوان رووسیا و ئەمه‌ریکا واژووکرا، بەڵام 21ی شوبات ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی رووسیا بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە رێککەوتنەکە هەڵپەسارد.
له‌میانه‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا، رووسیا و وڵاتان هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن.
پێشتر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا ئاشكرایكردبوو، دوو حاڵه‌ت هه‌ن ئه‌گه‌ر رووبده‌ن مۆسكۆ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار ده‌هێنیت.
دیمیتری میدڤیدیڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی رایگه‌یاندبوو، "حاڵه‌ته‌كان بریتین له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر رووسیا به چه‌كی ناووكی، یاخوود هه‌ر كارێك ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر بوون و سه‌روه‌ری مۆسكۆ، ئه‌وكات چه‌كی ناووكی به‌كار ده‌هێنین".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ش ویلیه‌م بێرنز، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا CIA پێشتر رایگه‌یاندبوو، شكسته‌كانی رووسیا له به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا، ره‌نگه وابكات ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دواجار په‌نا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ناووكی ببات.