ئێران و سعوودیە و ئیمارات و عوممان هێزێکی هاوبەشی دەریایی پێکدەهێنن
K24 - هەولێر:
بەپێی چەند وێبسایت و دەزگایەکی ئێرانی و قەتەری، هەریەک لە ئێران، سعوودیە، ئیمارات و عوممان سەرقاڵی پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی دەریایین لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کەنداو.
وێبسایتی "iran press" لە چەند دەزگایەکی راگەیاندنی قەتەری بڵاویانکردووەتەوە، ئێران، سعوودیە، ئیمارات و عوممان بە هەماهەنگی لەگەڵ چین، دانوستانەکانیان دەستپێکردووە لەپێناو دەستەبەری ئاسایش و سەقامگیری کەنداو.
وێبسایتە ئێرانییەکە سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە، ناوچەی کەنداو، یەک لەسەر سێی نەوتی جیهانی لەخۆگرتووە، کە دەکاتە زیاتر لە نیوەی یەدەگی نەوتی خاوی جیهان و بەشێکی گەورەی یەدەگی گازی سروشتی لە جیهان.
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت ژورناڵ"ـی ئەمەریکی، کە لە چەند برپرسێکی ئەمەریکی گواستبووەوە، ئاماژەی بەوەکردبوو، بەرپرسانی ئیمارات لە هەڵوێستی ئەمەریکا نیگەران بوون، کاتێک هێزی دەریایی ئێرانی لە 27ـی نیسان و 3ـی ئایاری ئەمساڵ، لە کەنداوی عەرەبی دەستییان بەسەر چەند کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتدا گرت.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 27 نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی كه بنكه‌كه‌ی له به‌حره‌ینه، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بارهه‌ڵگری نه‌وتی (Advantage Sweet)ـی كه ئاڵای دوورگه‌ی مارشاڵی به‌سه‌ره‌وه بوو له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له‌وكاته‌ی له كه‌نداوی عوممانه‌وه به‌ره‌و ئاوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌په‌ڕییه‌وه.
كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كردبوو هه‌ر چی زووه بارهه‌ڵگره‌كه ئازاد بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئاسته‌نگییه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران بۆ كه‌شتی و بارهه‌ڵگره‌كان و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له مافه‌كانی ده‌ریاوانی له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی، بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌ریایی و ئابووری جیهانی.
لە مانگی ئازاری ئەم ساڵدا، بە نێوەندگیری چین سعوودیە و ئێران بۆ یەکەمجار لە دوای حەوت ساڵدا، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان راگەیاند.
(هەینی 28ـی نیسان/ ئێپڕڵی 2023)، حوسێن ئەمیر عەبدوللاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای باڵیۆزخانەی ئێران لە لوبنان رایگەیاند، داوەتنامەیەکی لەلایەن فەیسەڵ بن فرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودییەوە پێگەیشتووە بۆ ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بکات و بەخۆشحاڵییەوە داوەتنامەکەی پەسند کردووە و بەمزووانە سەردانی ریاز دەکات.
عەبدوللاهیان هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، هەردوولا رێککەوتوون لە چەند رۆژی داهاتوودا باڵیۆزخانە و کونسۆڵگەرییەکانیان لە ریاز و تاران بکەنەوە، هاوکات باسی لەوە کرد، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتان بەگشتی و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بەتایبەتی لەپێشینەی ئەرک و کارەکانی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەتی.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە عێراق و عوممان رۆڵی گرینگ و ئەرێنییان هەبووە لە بەیەکگەیشتنی ئێران و سعوودییە و گەڕانەوەی پەیوەندییەکانیان.