په‌رله‌مانتارێكی عێراق: پێویستە سنوورێک بۆ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان دابنرێت

K24 - هەولێر
په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ركی حكومه‌ته له‌ڕێگه‌ی یاساوه چاره‌سه‌ری زۆربوونی رێژه‌ی دانیشتووان بكات.
عارف حه‌مامی، په‌رله‌مانتاری عێراق داوا له حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی پلاندانانی ئەو وڵاتە ده‌كات سنوورێك بۆ ئه‌و زیادبوونه گه‌وره‌یه‌ی ژماره‌ی دانیشتووان له وڵات دابنێن.
حه‌مامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، عێراق یاسایەکی نییە کە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی لەدایکبوون لە عێراق رێکبخات، بۆیه زیادکردنی هۆشیاری لە نێو عێراقییەکان گرنگه بۆ رێگریکردن لە لەدایکبوونی زیاتر و کۆنترۆڵکردنی زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتووان.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، ئەرکی حکومەتە لەڕێگەی یاسا و یاساوە چارەسەری راستەقینە بۆ ئەمە بدۆزێتەوە و رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوان بگرێته‌به‌ر.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی هەینی 19ـی ئایاری 2023، عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، ژمارە خەمڵێنراوەکانی ناوەندی ئامار لە وەزارەت پشتڕاستی دەکەنەوە، تا کۆتایی ساڵی 2023 ژمارەی دانیشتووانی وڵات لە 43 ملیۆن کەس تێدەپەڕێت.
هینداوی ئاماژه‌ی بهوەشكردووه، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، رێژەی لەدایکبوون لە عێراق ساڵانە گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هه‌زار منداڵ، به‌جۆرێك ساڵانە لە 800 هەزار منداڵی لەدایک بوون زیاتر نەبووە و زیادبوونی بەرچاویش لە دوو ساڵی رابردوودا تۆمارکراوە.