لە کەرکووک هاووڵاتییەک بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

K24 – كه‌ركووك:
هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی تازە لە پارێزگای کەرکووک دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە، به‌هۆی نه‌خۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.
لەمبارەیەوە دکتۆر سەباح نامق بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک بەکوردستان24ـی راگەیاند، ئەم هاووڵاتییە تەمەنی 29 ساڵە و هۆکاری توشبوونەکەی بۆ مامەڵەی لەگەڵ ئاژەڵ گەڕاندەوە کە ناوچەیان شوێنێکی کشتوکاڵییە و دوای چەند رۆژێک مانەوەو چاودێری چڕ، کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک گوتیشی: "لەماوەی هەفتەیەکدا دووەم حاڵەتی ئەم نەخۆشییە تۆمارکراوە و حاڵەتەکەی دیکە بەهۆی خواردنی شیرەوە بووە و چارەسەری بۆکراوەو نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
تای خوێنبه‌ربوون چییه؟
یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.