چین... بەهۆی رۆچوونی زەوی 14 کەس گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر
بە هۆی رۆچوونی زەوی لە پارێزگای سیچوانی باشوری رۆژئاوای چین، 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش بێسەروشوێن بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ی حوزەیرانی 2023، حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای سیچوانی چین رایگەیاند، کێڵگەیەکی دارستان لە نزیک شاری لیشان رۆچوو، بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بێسەروشوێن بوون، هاوکات تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن چوونەتە شوێنەکە، بۆ گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکان.
تەلەفزیۆنی فەرمی چین رایگەیاند، زیاتر لە 180 کارمەندی فریاکەوتن گواستراونەتەوە بۆ شوێنی رووداوەکە و گوتیشی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن هێشتا بەردەوامن.
دەشڵێت: شاری لیشاو لە ماوەی دوو رۆژی پێشوو بارانێکی بەخووڕی بەخۆیەوە بینیوە، لە ناوچە شاخاوی و لادێییەکانی چین بە شێوەیەکی بەردەوام لافاو هەیە، بەتایبەتی لە وەرزە باراناوییەکاندا.