ئه‌ردۆغان و ستۆلتنبێرگ له‌باره‌ی ئه‌ندامبوونی سوید له ناتۆ كۆبوونه‌وه

K24 - هەولێر:
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ کۆتاییهات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، کۆبوونەوەکە لە نووسینگەی دۆڵمەباخچە دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو، نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هەریەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان، وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن و بەرپرسانی ناتۆ ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی راگه‌یاندووه، كه سوید پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌نقه‌ره بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌ندامبوون له ناتۆ، نیشانداوه.
یه‌نس ستۆلتنبێرگ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ل سه‌رۆككۆماری توركیا گوتی: "لە کۆبوونەوەم لەگەڵ ئەردۆغان پیرۆزباییم لێکرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆککۆماری تورکیا، زۆر بابەتمان باسکردن ئەو بابەتانەش دەبنە ئەجێندای لوتکەی مانگی داهاتووی ناتۆ لە ڤیلنیەس، باسمان لە خێرایکردنی پرۆسەی بوونە ئەندامی سوید کرد لە ناتۆ".
ستۆلتنبێرگ هه‌روه‌ها گوتیشی: "تورکیا نیگەرانی رەوای لەبارەی کێشەکان و ئاسایش هه‌یه، هیچ وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ هێندەی تورکیا زیانی بەدەست تیرۆرەوە نەبینیوە، سوید دەستووری خۆی هەموارکردووە و کۆتایی بە قەدەغەی چەک هێناوە هەوڵ و هەماهەنگییەکانی بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریزم لەناویشیاندا پەکەکە زیاتر کردوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، یاسایەکی گرنگ و نوێی بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆریزم لە چەند رۆژی رابردوو له توركیا دەرچووە، لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندانەکانی سوید دەبینین لەدژی ناتۆ و سوید، نابێت رێگە بدەین ئەو خۆپیشاندانانە ببنە رێگر لە بەردەم ئەندامبوونی سوید لەناتۆ، ساڵی رابردوو رێککەوتنێکی سێقۆڵی لەنێوان سوید و فینلەند و تورکیا لە مەدرید واژۆ کرا و میکانیزمەکانی هەمانگی نێوان هەرسێ وڵات بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆری تێدا جێگیرکرا. لەگەڵ ئەردۆغان رێککەوتین 12ی ئەم مانگە جارێکی دیکە ئەندامانی میکانیزمی هاوبەشی هەمیشەیی کۆببنەوە".
ماوه‌ی سێ مانگه توركیا ئه‌ندامبوونی سویدی له ناتۆی به بیانووی هاوكاریكردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه راگرتووه، كه زۆربه‌یان له سوید نیشته‌جێن.
پێشتریش وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو، په‌كه‌كه و یه‌په‌گه ئاسته‌نگ بۆ ئه‌ندامێتی سوید له ناتۆ دروستده‌كه‌ن.
مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌باره‌ی خۆپیشاندان دژی توركیا له سوید، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، په‌كه‌كه و یه‌په‌گه ئاسته‌نگ بۆ به ئه‌ندامبوونی سوید له ناتۆ دروستده‌كه‌ن.
گوتبووشی، پێویسته هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا له ناتۆ، له خه‌می توركیا له‌باره‌ی تیرۆره‌وه تێبگه‌ن، به تایبه‌ت سوید و فینله‌ندا ده‌بێت زیاتر له‌و پرسه تێبگه‌ن.
پەرلەمانی تورکیا تا ئێستا بە ئەندامبوونی سوید و فینلاندی لە ناتۆ پەسەندنەکردووە و سەرۆک وەزیرانی سویدیش دەڵێت: مەرجەکانی تورکیا بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ناتۆ قبوڵ ناکات.