هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی كه‌شتییه‌كی چینی تۆمه‌تبار ده‌كات به جموجۆڵی ترسناك له گه‌رووی تایوان

K24 - هەولێر:
هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی كه‌شتییه‌كی چینی تۆمه‌تبار ده‌كات به هه‌ندێك جموجۆڵی ترسناك له نزیك كه‌شتییه‌كی خێرای جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی له گه‌رووی تایوان، ئه‌مه‌ش له دوای كه‌متر له 10 رۆژ له رووداوێكی ئاسمانی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له ناوچه‌كه‌دا.
فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، كه‌شتییه‌كی چینی هه‌ندێك جموجۆڵی ترسناكی له نزیك كه‌شتییه‌كی خێرای جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی "یوو ئێس ئێس چۆنگ هوون"له گه‌رووی تایوان ئه‌نجام داوه، كاتێك كه‌شتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له گه‌رووه‌كه‌دا سووڕاوه‌ته‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی روونیكردووه‌ته‌وه، كه‌شتییه‌یه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له به‌ری چه‌پدا توانیویه‌تی گه‌رووی تایوان ببڕێت، دواتر له دووری 150 پێشی پێ گیراوه و له‌لایه‌ن كه‌شتییه چینییه‌كه‌وه چاودێری ئاراسته‌كه‌ی كراوه، كه ته‌نیا چه‌ند مه‌ترێك له یه‌كدی دوور بوون و زۆری نه‌مابوو به‌ریه‌ك بكه‌ون.
فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه‌شتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه جارێكی دیكه له لای راستی گه‌رووی تایوان به‌ره‌و لای چه‌پییه‌وه تێپه‌ڕیوه كه ته‌نیا دوو هه‌زار مه‌تر له كه‌شتییه جه‌نگییه چینییه‌كه‌وه دووربووه.
لە ساڵی 1949وە تایوان، بە شێوەیەکی کرداری بووەتە خاوەنی سەربەخۆیی، بەڵام تا ئێستا کۆماری گەلی چین، دوورگەی تایوان وەک بەشێک لە خاکی چین، وەسف دەکات و بەوهۆیەوە ماوەی زیاتر لە حەوت دەیەیە ناکۆکی لە نێوان تایوان و چین، بەردەوامە.
رۆژی (هه‌ینی 2ـی حوزه‌یرانی 2023) لی شانگفو وەزیری بەرگریی چین ، رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ سەرلەنوێ یەکگرتنەوە لەگەڵ تایوان، کە کێشەی سەروەریی لەگەڵدا هەیە، لە بەکارهێنانی هێز کەمتەرخەم نابێت.
بەگوێرەی لێدوانەکانی تان کیفە، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی، لی شانگفو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نگ ئینگ هێن هاوتا سەنگافورییەکەی، جەختی لەوە کردووەتەوە، چین هەوڵی یەکگرتنەوەی ئاشتیانە لەگەڵ تایوان دەدات، بەڵام ئەگەر پێویست بکات بەدڵنیاییەوە "لە بەکارهێنانی هێز کەمتەرخەم نابن".
رۆژی 17ـی نیسانی 2023، فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، کەشتی فڕۆکەهەڵگری ی‌و ئێس ئێس یولیۆس گەیشتە گەرووی تایوان.
لە راگەیەندراوێکدا هێزی دەریاوانی ئەمریکا بڵاویشیکردەوە، تێپەڕبوونی کەشتی فڕۆکە هەڵگری ی‌و ئێس ئێس یولیۆس بەگەرووی تایواندا دژی هیچ لایەنێک نییە و لەچوارچێوەی ئازادی هاتوچۆکردن بووە لەسنوری ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.
رۆژی 8ـی ئایاری 2023، چین قانگ، راوێژکاری وڵاتی چین و وەزیری دەرەوەی چین ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی "هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی چین دەدات بە بەکارهێنانی تایوان" هەروەها هەوڵدەدات سەربەخۆیی تایوان بە هێزی سەربازی بەدەستبهێنێت.
وەزیری دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەشکرد، "پرسی تایوان بناغەی بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی چینە، بنەمای یەک چین نوێنەرایەتی بنەمایەکی سیاسی گرنگ دەکات بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانی پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی جیهان، هەروەها بەشێکی گرنگی سیستەمی نێودەوڵەتییە دوای جەنگی جیهانی دووەم".